سوید چەند یاسایەک بۆ پاراستنی ژینگە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

SNN
حکومەتی سوید بڕیاریدا لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە چەند یاسایەک بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ژینگە بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە، یاساکان سزای پێبژاردن بۆ ئەو کەسانەیان تێدا دیاری کراوە، کە لە شوێنە گشتییەکان فیلتەری جگەرە و خۆڵ و خاشاکی کەم فڕێ دەدەن.
بەپێی یاساکانی هەموو جۆرە قاپێکی سەفەری، قاپ و پەرداخ و قەسەب و کوپی قاوە، کە رێژەی پلاستیک تێیاندا 15٪ زیاتر بێت قەدەغە دەکرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە هەر جۆرە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان ئەگەر بڕەکەشی کەم بێت سزای پێبژاردنی دەبێت.
بۆ نمونە لە یاساکەدا ئەوە دیاری کراوە کە ئەگەر کەسێک لە شەقام و شوینە گشتییەکان فیلتەری جگەرە فڕێ بدات بە بڕی 800 کرۆن سزا دەدرێت.
یەکێکی تر لەو یاسایانە پەیوەستە بە دروستکردنی خانوبەرە ، کە پێویستە لەمەودوا ئەو کەسانەی کە خانووبەرە دروست دەکەن بەڵگەنامەی ژینگەییان پێبێت و تیادا روونکرابێتەوە کە کاریگەری بیناسازییەکەیان لەسەر ژینگە بە چ جۆرێکە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


