
بەهای نەوت
SNN
بەرەبەيانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی نەوتی برێنت 23 سەنت بەرزبووە و بە 79 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان: بەيانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەتەوە و نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەوپێیەش نرخەکانی نەوت گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی 12دا.
شارەزايانی ئابووری هۆکاری دابەزين و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆميکرۆن لە ئەفريقا و بەشێک لە وڵاتان دەگێڕنەوە، هەروەها هۆکاری گۆڕانکاری بەردەوام لەم چەند هەفتەيەدا بۆ کەمبوون و زيادبوونی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێننەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



