نویترین زانیاری لەسەر شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 و ناردنی 200 ملیار دینارەكە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی پشووی سەری ساڵی نوێوە هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاندووە و بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لەوادەی خۆیدا دابەشنەكرا، بەڵام بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە مووچەی ئەم مانگەش بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت و بەهۆی كەمی سیولە لەبانقەكان پێدەچێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە سستی پرۆسەكە بەڕێوەبچێت، هاوكات جەختیش لەسەر بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەكە دەكاتەوە.
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بەجۆریك دەبێت كە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە كەمێك بە سستی بەڕێوەبچێت بە نمونە پێدەچێت ڕۆژانە مووچەی وەزارەتێك یان دەستەیەك خەرجبكرێت، ئەوەش بەهۆی كەمی سیولە لەبانقەكانی هەرێم و هاوكات وەرگرتنی دڵنیایی لە بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە لایەن بەغداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بە بێ لێبڕین و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێدەكات و هەر لەو هەفتەیەدا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەكانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت و پاشان لە هەفتەی درێژە بەدابەشكردنی مووچە دەدرێت كە پێدەچێت تا نزیكی 20/1/2022 بەردەوامی هەبێت و تا ئەوكاتەش دڵنیادەبینەوە لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە لایەن بەغداوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، تیمێكی دیوانی چاودێری بەغدا لە هەرێمی كوردستانن و بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم سەرقاڵی وردبینی داهات و خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و تائێستا هیچ تێبینی و گرفتێكیان نەبووە لە شێوازی خەرجەییەكان و بری داهات و ژمارەی فەرمانبەران، بۆیە دڵنیاین كە لەبەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتی ئەو تیمەی دیوانی چاودێری درایی عێراق بەغدا درێژە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە دەدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


