وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەنیازە گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەش بكات

دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەیەوێت ئیدارەی گەرمیان بێبەش كردووە لە نەوتی سپی، بە بیانووی ئەوەی لەو دەڤەرە پلەكانی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو دانابەزن لەكاتێكدا ڕۆژانە لە یدارەی گەرمیان 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەردەهێندرێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئیدارەی گەرمیانی بێبەش كردووە لە نەوتی سپی، بە بیانووی ئەوەی لەو دەڤەرە پلەكانی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو دانابەزن ئەمەش ستەمێكی ڕوون و ئاشكرایە لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان دەكرێت ئەمەش جێگای قەبوڵ نییە و دەبێت نەوتی سپی بۆ هەموو دانیشتووانی هەرێم بە بێ جیاوازی دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانەش نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت، بەڵام هاووڵاتیانی سنوورەكە بێبەش دەكرێن لە پێدانی نەوتی سپی لە كاتێكدایە لە هەموو ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ڕێژەیەك نەوتی سپی دابەشكراوە.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە (كەمال ئەتروشی) وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستانەوە بەڵێنی ئەوەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانداكە هەموو ئەمساڵ ماڵێك بەرمیلێك نەوتی سپیان بۆ دێتە بەردەم ماڵەكانیان بەڵام تائێستا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەكراوە.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
38 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
38 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش



