سەدا 90ی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە پارێزگای هەولێر بوون

هەولێر
SNN
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەساڵی 2021دا مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە 68 پڕۆژە بەگوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار و 508 ملیۆن دۆلار کە زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی و گەشتیاری بوون.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەپاڵ بوژانەوەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، هەلی کاریان بۆ هەزاران کەس رەخساندوە چونکە 75%ـی هەلی كارەکان بۆ كرێكاری خۆماڵی بوون، لەکۆی ئەو 68 پڕۆژەیەی لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی بوون، هەروەها پڕۆژەکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاری، بانک و نیشتەجێبون لەپلەکانی دووەم تا پێنجەمدا دێن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستەڕو، 90%ی ئەو پرۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لەپارێزگای هەولێر بوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



