تەندروستی عێراق: هيچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ئۆميکرۆن تۆمارنەکراوە

SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەين لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێدا پابەندی بەستنی ماسک و دوری کۆمەڵايەتی بن، دەشڵێت “هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە کاتی سازکردنی ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێ پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن.
ریاز عەبدولئەمیر ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاریانداوە کە تیمێکی تەندروستی چاودێری شوێنەکان بکەن بە ئامانجی چاودێریکردنی گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان.
دەشڵێت “لە ئێستادا دۆخی کۆرۆنا لە عێراقدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییان پابەند نەبن ئەوا دۆخەکە خراپدەبێت و بەوەش وڵات لەبەردەم شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنادا دەبێت، جگە لەوەی ترسی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن زیاتردەبێت”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق باسی لەوەشکرد: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرەی گۆڕاوی “ئۆمیکرۆن” لە عێراقدا تۆمار نەکراوە.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



