قوربانییەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام زیاددەکەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەناحیەی تەکیەی جەباری سەر بەقەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ بریندارێک گەیەنرایە نەخۆشخانە، کە پیاوێکی تەمەن 56 ساڵە، بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەقەمەنیەوە برینداربوە و لەئێستاشدا چارەسەر وەردەگرێت، ئەمە جارێکی دیکە سەرنجی هاووڵاتییان بەلای قوربانیانی مین و تەقەمەنی رادەکێشێتەوە، کە بە گوێرەی ئامارێک تا ئێستا 13 هەزار و 500 هاووڵاتی کردووەتە ئامانج و تا پاککردنەوەی دوایین مەتر زەوی لە کوردستانیش، قوربانییەکان زیاددەکەن.
بەگوێرەی ئامارەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین لەهەرێمی كوردستان تائێستا 260 كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی هەرێمی كوردستان بە مین چێندراوە و لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووشدا 13هەزارو 500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین، لەئێستاشدا لەكۆی 20 ملیۆن مینی چێندراو لە عێراق، حەوت ملیۆنیان لە هەرێمی كوردستانن و مەترسییەكی جدییان لەسەر گوندنیشان و هاووڵاتیان دروستكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەدەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، زۆرترین ژمارەی جۆری مین لەجۆری مینی دژە تاكەكەسیە كە نزیكەی 90% مینەكانی هەرێم پێكدێنێت ئەوانی دیكەش نزیكەی 10% ی مینی جۆری دژە تانكن، لەڕابردوودا 776 كیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی هەرێم بەمین چێنرابوو بەڵام لەدوای راپەرین بەهەوڵی حكومەتی هەرێم و رێكخراوە بیانیەكان و كۆمپانیاكانی بواری مین ، توانراوە ئەو رێژەیە كەمبكرێتەوە كە تاساڵی رابردوو 260 كیلۆمەتر چوارگۆشە خاكی بەمین و تەقەمەنی چێنراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەعیراقدا بەكۆی گشتی 20 ملیۆن مین چێنراوە لەوژماەیە حەوت ملیۆنیان لەژێر خاكی هەرێمی كوردستان چێنراون لەو ژمارەیەش نزیكەی پێنج ملیۆنیان دەرهێنراون و دوو ملیۆن مینیشیان ماونەتەوە، هاوكات لەساڵی 1991 ەوە تا ئەمساڵ 13 هەزارو 500 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە یا بریندار بوون جگە لەو ژمارەیەش 38 كارمەندی دەزگای گشتی مینی هەرێم و رێكخراوە بیانیەكان بەهۆی پێداتەقینی مین گیانیان لەدەستداوەو 78 ترشیان بەهۆیەوە كەمئەندام بوون.
هەرلە ئامارەكەی دەزگای گشتی كاروباری مین ئەوەشخراوەتەڕوو، زیاتر لە سێ هەزار كێڵگەی مین رێژكراو لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە كە لە 60% یان لەسنووری پارێزگای سلێمانیە كە هۆكارەكەی بۆ بوونی زۆرترین شەڕگەی جەنگی نێوان ئێران و عیراق لەو پارێزگایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا كارەكانی دەزگای كاروباری مین لە 80% كەمبۆتەوە ئەوەش بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێڵە بۆ تیمەكانی سەر كێڵگە بەمین چێنراوەكان كە پێشتر بۆ كارەكان ئۆتۆمبێلیان بەكرێ دەگرت ، بەڵام لە ساڵی 2019 ەوە گرێبەستی ئەو ئۆتۆمبێلانە نوێ نەكراوەتەوە كە بریتی بوون لە 194 ئۆتۆمبێڵ كە بەهۆیەوە دوو ساڵە كاری پاككردنەوەی مین نەكراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


