عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردهوه: رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری بەسرە باشوری عێراق، کە توانای بهرههمهێنانی رۆژانەی 300 ھەزار بەرمیلی دەبێت و بایی حەوت ملیار دۆلارە، واژۆکردووە.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند: بە مەبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی ئەلفاوی سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشور لە پارێزگای بەسرە، رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیای (Hualu)ی سەر بە کۆمپانیای(CNCEC)ی چینی واژۆ کردووە.
ئاماژهی بهوهش كرد: توانای بهرههمهێنانی رۆژانەی پاڵاوگەکە 300 ھەزار بەرمیل و تێچووەکەی لە نێوان حەوت بۆ ھەشت ملیار دۆلار دهبێت و جهختی لهوه كردهوه، قۆناغی دووهمی پرۆژەکە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێترۆکیمیاوی دەبێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



