
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی پێویستیانە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە کەی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بە ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت”.
وتیشی “هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو کەسانە پسوولەی خۆراكان هەر دەمێنێت، بۆ ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ دروست نەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


