بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكانی پەلەوەرخانەكان بووەتەهۆی داخستنی لە%40 پەلەوەرخانەكان

کێڵگەی پەلەوەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و هەوەها پێداویستییەكانی دیكەی پەلەوەرخانەكان و هاوكات هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بەشێوەی نایاسایی بووەتە هۆی داخستنی لە %40ی پەلەوەرخانەكان لەهەرێمی كوردستان هەرئەوەش وایكردووە نرخی مریشك بەرزبێتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی پێداویستییەكانی پەلەوەرخانەكان زۆربەرزبووەتەوە ناتوانین وەك پێویست درێژە بەكارەكانمان بدەین، بەجۆرێك نرخی تەنێك غاز لە 400 هەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێك دینار زیادیكردووە، نرخی تەنێك ئالیك لە 440 دۆلارەوە بۆ 580 دۆلار بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی لیترێك گازوایل لە 450 دینارەوە بۆ 800 دینار بەرزبووەتەوە، ئەوە جگە لەوەی نرخی هەرجوجكەیەك لە 35 سەنتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 45 سەنت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەو نرخانەوە زۆرێك لە پەلەوەرخانەكان زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بەجۆرێك نزیكەی لە %40ی پەلەوەرخانەكانی هەرێم بەتەواوی داخراون ئەگەر نرخەكان هەروا بە بەرزی بمێنێتەوە بەدڵنیاییەوە لەداهاتوو ژمارەیەكی زیاتر لە پەلەوەرخانە دادەخرێن ئەوەش دواجار دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێم.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: یەكێكی دیكە لە گرفتەكانی پەرلەوەرخانەكان هاوردەكردنی مریشكی بەستووە بەشێوەیەكی نایاسایی لە دەروازە سنورییەكانەوە بەتایبەت مریشكی توركی، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو كێشانەمان بۆ چارەسەر بكات، ئەوا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3000 پەلەوەرخانە هەن، توانای دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیان هەیە و دەتوانن هەناردەشیان هەبێت و پێویست بە بەرهەمی دەرەکی ناكات هاوردەبكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


