
قوباد تاڵەبانی
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی پيرۆزبايی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رايگەياند: هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا.
دەقی پيرۆزبييەکە:
كوردستانیانی خۆشەویست؛
بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لەو ساڵەدا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.
هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا.
ھەر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



