بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ بۆ یەکڕیزی نیشتمانی دەدەین لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵکدا

بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەو ەکە ئەمە دەقەکەیەتی:
ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین.
لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق کە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



