
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشادارییەکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زاینییەوە و دەڵێت هەموو ساڵێک قوربانی لێدەکەوێتیەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەموو ساڵێک یارییە ئاگرینەکان دەبنە هۆی خستنەوەی قوربانی، کە بەشێکیان برینداربوونی کەم و بەشێکیان برینداربوونی سەخت و هەندێک جار لەدەستدانی چاو و لوت و ئەندامانی جەستە، هەندێک جاریش گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: پێویستە هەمووان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و ئەو یارییە ئاگرینانە دووری بخەنەوە لە دەستی منداڵ و هەرزەکاران. دەشڵێت، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە فشاریان لەسەرە و ئەو جۆر رووداوانەش ئەرکی بنکە تەندروستییەکان زیاتر دەکەن، هاوکات پێویستە تەواوی شوێنە گشتییەکان و خواردنگەکان و مۆڵەکان پابەندبن بە هێشتنەوەی ماوەی سەلامەتی نێوان سەردانیکارانیان و ماددەی پاککەرەوە بۆ هاووڵاتیان دابنێن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



