راوێژکارێکی کازمی یەکەم ئەرکی حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکات

SNN
راوێژکارێکی کازمی دەڵێت یەکەم ئەرکی حکومەتی نوێی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت.
موزھهر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوریی مستهفا كازمی وتی: یەکەم ئەرکی حکومەتی نوێی عێراق، ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت و بە پێی بازاڕی نەوت گۆڕانکاری لە بەھای دۆلاردا دەکرێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو: كه ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئامادەکراوە، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕێکارە یاساییەکانی دواکەوتووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن.
ڕاشیگەیاند: حکومەتی نوێ تاوتوێی یاسای بودجە دەکات و گۆڕانکاری تێدا دەکات، کە ڕەنگە لە کاتی گفتوگۆکاندا بە پێی بازاڕی نەوت بەھای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێ و نرخی دۆلار بهرامبهر دینار دابهزێنرێت.
وتیشی: ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو، دوا بکەوێت ئەوا بە پێی یاسای 1 لەسەر 12، خەرجییەکان لەسەر بنەمای بودجەی 2021 ڕێکدەخرێن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



