فەرماندەیەکی پاسداران: ئارامی لە بکوژانی قاسم سولەیمانی تێکدەدەین

SNN
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بکاتەوە و وتی: “ئارامی لە بکوژانی تێکدەدەین”.
عەمید حاجی زادە وتی: “دوای ئەوەی سولەیمانی کوژرا، ئەمریکییەکان دەیانزانی کە ئێمە بەئامانجیان دەگرین، بەڵام نەیاندەزانی لە کوێوە هێرش دەکەینە سەریان، لەبەر ئەوە بوو کە سەرەتا توانای بەرگری و بەرپەرچدانەوەی بنکە سەربازییەکانیان زیادکرد”.
هاوکات وتیشی: تۆڵەکردنەوەی ئێران لە کوشتنی سولەیمانی بەردەوام دەبێت، کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی عەین عیسا تەنیا سەرەتایەک بوو و هاوڕێگاکانی سولەیمانی بەردەوام دەبن لەسەر ئەم رێبازە.
قاسم سولەیمانی لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا بە چەند موشەکێکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج، لەم چەند رۆژەی رابردوودا هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە رۆڵیان لە کوشتنیدا هەبووە، ئێران بەردەوامە لە هۆشدارییەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوشتنی سولەیمانی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



