هۆشداری دەدرێت لە هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
SNN
سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق رایگەیاند: هەوڵێک هەیە کە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی هێرشبکرێتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق بە میدیاکانی عێراقی وتووە کە زانیاری هەواڵگریان پێگەیشتووە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران هێرشبکرێتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
ئەوەشی خستەڕوو بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکان لە هەردوو گەڕەکی فەڵەستین و شوعلەوە دەکرێتەسەری.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بکاتەوە و وتی: “ئارامی لە بکوژانی تێکدەدەین”.
قاسم سولەیمانی لە سێی کانوونی دووەمی 2020 بە مووشەکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



