“بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستیەکانی زانکۆی هەڵەبجەی بە کەمترین ماوە و بە باشترین کوالێتی دابین کرد”

0
851

عەلی حەمەسەعید- SNN

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات، لە پای بەدەنگەوەهاتنی بۆ داواکارییەکانی خویندکارانی ئەو زانکۆیە و باس لەوە دەکات، لەکەمترین ماوە و بە باشترین کوالێتی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی دابین کردووە.

مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: پێشتر چەندین جار لە بارەی پێداویستیەکانی زانکۆکەیان و بەشە ناوخۆییەکان نووسراویان ئاراستەی حکومەت کردبوو، بەڵام وەڵام نەدرابوونەوە.

باسی لەوەشکرد، دۆخی بەشەناوخۆییەکان بە تایبەتی بەشە ناوخۆیی کوڕان خراپ بووە، بەڵام دوای ناڕەزایەتی خویندکاران و ئەو بارودۆخەی هاتە ئاراوە، خوێندکاران داواکاری خۆیان گەیاندبوە بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەویش بە سێ قۆناغ داواکارییەکانی جێبەجێ کردبوو، کە بریتی بوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان، نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانەی دیکە جگە لە بەشە ناوخۆییەکان وەک هۆڵەکانی خوێندن، بە تایبەتی پاکێجەکانی هۆڵەکان خراپ بوون و ماوەی دوو رۆژە تیمەکانی کاک بافڵ هاتوون و سەرقاڵی کارکردننن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماوەیەکی کەم و بە کوالێتیەکی باشەوە پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی دابینکردوە، لەو رووەشەوە رایگەیاند، دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین، بەدەنگەوەهاتنی ئەم خوێندکارانە مانای وایە بەڕێزیان لەگەڵیاندا دەژیت و دەیەوێت بەشێک بێت لە چارەسەری ئەو کێشانەی کە خوێندکاران هەیانە.

سەبارەت بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەش رایگەیاند، چەند تیمێک سەرقاڵی ئەو کارەن و هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کارەکان تەواو بکەن.

دوای ئەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بە هۆی نەبوونی چەندین پێداویستی لە بەشە ناوخۆییەکان و چەند داواکارییەکی تر، پاش بێ ئومێدبوونیان لە حکومەت، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو کۆبوونەوەی درێژخایەنی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە، راپەڕین و گەرمیان ئەنجامدا و بە چەند قۆناغێک لە سەر ئەرکی خۆی پێداویستیەکانی بۆ دابین کردن.

هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە بە چەند قۆناغێک گەیشتوونەتە خوێندکارانی زانکی هەڵەبجە بریتین لە:

225 به‌فرگر
172 جلشۆر
178 ته‌باخ
61 فێنك كه‌ره‌وه‌
136 زۆپا
155 سنگی قاپ شتن
80 كورسی
206 ئوتوی جل
13 به‌رادی ئاو
12.658 مه‌تر كومبار
30 دۆشه‌ك
30 قه‌ره‌وێڵه‌
15000 لیتر گاز

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this