بافل جەلال تاڵەبانی پشووی سەری ساڵی بە چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندكاران بەسەربرد

بافڵ تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هاوكارییەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) توانی گرفتی 40 هەزار خوێندكار چارەسەربكات، هاوكات باس لەوەش دەکات کە لە پشووی سەری ساڵیشدا سەرقاڵی کۆبوونەوە بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە بەڕاستی دەیەوێت گرفتەكانی خوێندكاران چارەسەر بكات و بەكردەوەش ئەوەی سەلماندووە.
نەژاد حسێن، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هاوكارییانەی كە بافل جەلال تاڵەبانی بۆ بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ ئەنجامیدا لە نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكان و دابینكردنی سەرجەم بەشەناوخۆییەكان لە ئامێرە كارەباییەكن و ڕاخەری سەرجەم ژوورەكان كارێك بوو تەنها یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی بافل جەلال تاڵەبانی خاوەنییەتی و كار و خزمەتی لەوشێوەیە تەنها لەخۆیان دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بافل جەلال تاڵەبانی ئەنجامیدا كارێك بوو حكومەت نەیدەتوانی بە ماوەی پێنج ساڵ ئەنجامی بدات، بۆیە ئەو كۆبوونەوانەی كە ناوبراو لەگەڵ خوێندكاران ئەنجامیدا و هەروەها ئەو بەڵێنانەشی كە بەخوێندكارانیدا زۆر بە زیادەوە لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێكران، بۆیە دەكرێت بڵێین ئەوەی بافل جەلال تاڵەبانی كردی مێژوویەكی بۆخۆی نوسییەوە كە تائێستا هیچ سەركردەیەكی كورد نەیتوانیوە بڕیارێكی وەها گرنگ لەبەرژەوەندی خوێندكاران بدات و لەهەمان كاتیشدا بە كردەوە بڕیارەكان جیبەجێ بکات.
بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، ئەوەشی روونكردەوە، “سەرقاڵ بوونی بافل جەلال تاڵەبانی بە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكاران و نەرۆشتندەرەوەی ناوبراو بۆ بەسەربردنی شووی سەری ساڵ وەك هەندیك لە سەركردەكانی دیكە ئەوەمان پێدەڵێت كە منیش لەگەڵ ئێوەم لەگەڵ ئێوە دەمێنمەوە بۆچارەسەركردنی گرفتەكان، پێمان دەڵێت كە هەتا ئەم گەلەی ئێمە گرفتی هەبێت من ناچمە دەرەوە بۆ پشوودان و ئاگام لە گرفتەكانی هاووڵاتیان نەبێت، هەر ئەوەش بوو كە توانی گرفتی زیاد لە 40 هەزار خوێندكاری زانكۆكان هەر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و كەركوك چەمچەماڵ و خانەقین و چەندین شوێنی دیكە چارەسەر بكات، بەوهیوایەی بەرپرسانی دیكەش لە هەولێر و دهۆك بەهەمان كار هەڵبستن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


