
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانییەتێكی كوردی و هاوكات خۆئامادەكردنی كورد بۆ پێشهاتەكانی دوای یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق، وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، كە لە سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەتیەكی كورد لە پەرلەمانی عێراق و هەروەها یەكخستنی هەڵوێستی كورد لە بەغدا لەدوای ئەو پێشهاتانەی كە لەدوای یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دێنە ئاراوە كە وابڕیارە لە 9/1/2022 پەرلەمانی نوێی عێراق كۆببێتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەكرێت، تائێستاش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاكە كاندیدی بۆ ئەو پۆستە ( د. بەرهەم ساڵح)ەو پارتیش بەفەرمی هیچ داواكارییەكیان ئاراستەی یەكێتی نەكردووە لەبارەی گۆڕینی ئەو كاندیدە و یەكیتیش بۆخۆی خاوەن بڕیارە كێ بكاتە كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


