
بزوتنەوەی گۆڕان
SNN
بەگوێرەی ئەو بڕیارانەی لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكە دراون، 26ی ئەم مانگە گۆڕان كۆنگرە دەبەستێت، كە لەدەستوورەكەیدا بە كۆنفرانسی نیشتمانی ناوی براوەو دەست بەجێ دوای كۆنگرەكەش رێكخەرو خانەی نوێ هەڵدەبژێرێت.
كاردۆ محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیای نزیک لە گۆڕانی راگەیاند: “بەڵێ دوای كۆنفرانس دەست بەجێ رێكخەرو خانەی نوێ هەڵدەبژێرێت، ئەگەر كۆنفرانسیش بڕیاریدا گۆڕانكاری لە ناوی رێكخەر یان خانە بكات، ئەوە گۆڕانكارییەكی شكڵی دەبێ و كەسی یەكەم و قیادەی نوێ هەڵدەبژێردرێن، جا ئایا بەناوی رێكخەرو خانە یان هەر ناوێكی تربێت”.
یهكشهممهی رابردوو، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبۆوە و بڕیاریدا بە بەستنی گۆنگرەی بزووتنەوەكە لە 26ی ئەم مانگەداو متمانەی دا بە دەستەیەکى حەوت کەسى كە لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکارى بکەن بۆ سازدانی كۆنگرەی دووەمی بزووتنەوەكە كە لە دەستوورەكەیدا بە (کۆنفرانسى نیشتیمانى) بزووتنەوەكە ناودێر كراوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



