سلێمانی پێویستی بە 108 ملیۆن لیتر نەوت هەیە و تا ئێستا 13 ملیۆن نێردراوە

دابەشکردنی نەوت
SNN
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەگەرچی پارێزگای سلێمانی پێویستی بە 108 ملیۆن لیتر نەوتە، بەڵام 13 ملیۆن لیتر دابەش کراوە و پرۆسەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان ڕایگەیاند، “ئەو نەوتەی ئێستا دابەش دەکرێت، نەوتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە کڕیویەتی و بە هەرزانتر دەدرێتەوە هاووڵاتیان، حکومەتی فیدڕاڵی ھیچ بڕە نەوتێکی نەناردووە.”
وتیشی، ” تا ئێستا نزیکەی 13 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە، چونکە ھەر ئەو بڕە بۆ سلێمانی نێردراوە، پارێزگای سلێمانی پێویستی بە 108 ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و ئەمساڵ تەنھا 13 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکە نێردراوە، بۆیە نەتوانراوە وەک پێویست نەوت دابەش بکرێت.”
ڕوونیشیکردەوە، “هەرچەندە سەرجەم ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوتەکەی بەغدا تەواو بووە و ڕێککەوتن هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها بڕێک بۆ پارێزگای دهۆک نێردراوە.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


