ئاسایشی سلێمانی: ژمارەیەك لە دەستگیركراوان بە بارمتەی یاسایی ئازاد دەكرێن

SNN
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار لەكاتی خۆپیشاندانەكەی پیرەمەگرون رايگەياند: تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
موقەدەم یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی يەکێتی راگەیاند: تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، تەئكیدیشیكردەوە: دوای رێوشوێنە یاساییەكان ژمارەیەكیان بەبارمتەی یاسایی و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ئازاد دەكرێن.
سەبارەت بەڕەنگی جلوبەرگی تۆمەتبارەكان وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی یاساو رێنمایی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان زیندانیان بەپێی ستاندارد دەبێ جلوبەرگی زیندانی یەك پۆشی بێت و سەبارەت بەڕەنگەكەشی رایگەیاند رەنگێكی جیهانی پەیڕەو كراوەو پەیوەندی بەجۆری تۆمەتەكەوە نیە.
موقەدەم یاسین سەمیع دڵنیایشیدا لەوەی بەردەوام رێكخراو نێودەوڵەتیەكانی وەك خاچی سووری نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و سەرجەم رێكخراوە تایبەتمەندەكان سەردانی زیندانیان لەئاسایشی سلێمانی دەكەن و ئاسایشی سلێمانی پەیڕەوی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەكات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



