یەکشەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت

SNN
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکای بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند کە بڕیارە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
سیروان عەبدوڵا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمیندارێتی پەرلەمان سەرجەم ڕێکار و ئامادەکارییە ئەمنی، ئیداری و هونەرییەکانی تەواو کردووە بۆ دانیشتنەکە.
دەشڵێت، “بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت، دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی ئەنجام دەدرێت.”
بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمارڕۆژی 9ی کانونی دووەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ سونەکانە و هەروەها دوو جێگرەکەشی کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان شیعەیە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



