لە SNNەوە وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بالا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد رۆژی پێنج شەممە 6/1/2022 دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و ڕۆژی شەممە مووچەی هیچ شوینێك دابەشناكرێت، هاوكات وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەش دەخاتەڕوو.
بەرپرسێكی بالا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشكردنی مووچە سبەی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی شەممەدا مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت و دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژی یەك شەممە 9/1/2022 دەستپێدەكاتەوە و لەو ڕۆژەدا تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
ئەوبەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە هەفتەی داهاتوودا چاوەڕواندەكرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات بەگەیشتنی پارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



