
SNN
خۆپيشاندانەکانی کازاخستان بەردەوامی هەيە و پاش هەڵوەشاندنەوەی حکومەت لەلايەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گرژييەکان روسيا هێزی ئاشتی پارێز دەنێرێتە کازاخستان.
خۆپیشاندانەکان لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەشارەکانی رۆژئاوای كازاخستانەوە دەستیپێکردوە دژی بەرزبونەوەی بەهای سوتەمەنی و بەتایبەت نرخی غاز، لەبەرامبەریشدا قاسم جومارتی سەرۆکی کازاخستان حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند: وەزیرەکان و حکومەت بەرپرسیارن لەو دۆخەی بەسەر وڵات هاتووە.
دوای ئەوەی بەشێک لە بينا حکومييەکان سوتێنران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەڵماتی لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە دەستی بەسەردا گيرا، نيکۆڵ پاشينيان سەرۆکوەزيرانی ئەرمينيا لە فەيسبوک رايگەياند: روسيا هێزی ئاشتی پارێز دەسنێرێتە کازاخستان بەمەبەستی گێڕانەوەی سەقامگيری.
کۆماری کازاخستان وڵاتێکە دەکەوێتە، ئاسيای ناوەڕاست لە باکور و رۆژئاواوە هاوسنوورە لەگەڵ روسيا، لە رۆژهەڵاتيشەوە هاوسنوورە لەگەڵ چين، هەريەک لە قيرخزستان، ئۆزباکستان، تورکومانستان دەکەونە باشووری ئەو وڵاتە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



