
فڕۆکەخانەی هەولێر
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون، ئەوەش بەهۆی بوونی تەمومژ و خراپی كەشوهەوا، پیدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا گەشتەكان ئاسایی ببنەوە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەواو و بوونی تەمومژێكی زۆر لە ئاسمان، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگرتنی گەشتەكان بەشیوەیەكی كاتییە و چاوەڕێدەكەین لەدوای ئاسایی بوونەوەی كەشوهەواوە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا گەشتەكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێریش ئاسایی ببنەوە چونكە لەئێستادا مەودای بینین زۆر كەمە.
لەلایەكی دیكەوە تاهیر عەبدوڵا، بەڕێَوەبەری فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: كە گەشتەكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساییەو هیچ گەشتێك ڕانەگیراوە.
شایەنی ئاماژەپێکردنەوە، هەر ئەمڕۆ دەستەی هەواڵگری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە کە گۆکەخانەی هەولیر ئەگەری ئەوەیە هەیە هێرشی مووشەکی بکرێتە سەر لە رێگەی ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا) كه مووشهكی ههڵگرتووه، بهنیازه له چهند رۆژی داهاتوودا هێرش بكاتهسهر فڕۆكهخانهی (ههولێر) یاخود (سهربازگهی زیلیكان)ی سهربه هێزهكانی توركیا
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


