ئاسايشی سلێمانی: ژمارەيەک لە دەستگيرکراوانی پيرەمەگرون ئازادکراون

SNN
ئاسايشی سلێمانی رايگەياند: ژمارەيەک لە دەستگيرکراوانی پيرەمەگرون ئازادکراون، پرۆسەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی بووە.
موقەدەم یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە ميديا ناوخۆييەکانی ڕاگەیاند: ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكانی پیرەمەگرون بە بڕیاری دادوەر و بە بارمتەی یاسایی ئازادكراون.
وتیشی “ژمارەیەكی دیكەیان پەراوەكەیان لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشە و دواتر دادوەر بڕیاردەدات ئەمڕۆ یان هەر كاتێكی دیكە ئازاددەبن”.
وتەبێژەكەی ئاسایش ئەوەی خستەڕوو: پرۆسەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
ڕوونیشیكردەوە: هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تۆمەتبارن بە سوتاندنی فەرمانگە حكومی و خزمەتگوزارییەكانی پیرەمەگرون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



