زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان ئاگادار دەکاتەوە

SNN
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وادەی دەستپێکردنەوەی دەوام رادەگەیەنێت و خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانیش ئاگادار دەکاتەوە.
لە ئاگادارییەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ خوێندکارانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان ئاماژە بەوەکراوە، کە پاش نۆژەنکردنەوەو پڕکردنەوەی بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی خوێندکاران کەلەسەر بڕیاری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ جێبەجێکرا ، خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن لەڕۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پەیوەندی بکەنەوەو ژوورەکانیان وەربگرنەوە”.
راشیگەیاندوە: ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
لەماوەی رابردوودا لە سەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی پێداویستیەکانی بەشە ناوخۆیی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان و کۆیە دابینکران، ئەمەش دوای ئەوەی نوێنەری خوێندکاران راستەوخۆ و لە دوو کۆبوونەوەی درێژخایەندا داواکارییەکانیان گەیاندە بافل جەلال تاڵەبانی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



