هەسەدە: ساڵی رابردوو هێرشەکانی تورکیا 223 کوژراو و برینداریان لێکەوتوەتەوە

سوپای تورکیا
SNN
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دێرك تاوەكو عەفرین و هەرێمەكانی شەهبا ئامارێکی بڵاوکردەوە .
هەسەدە روونیكردەوە، لە ساڵی رابردوودا 47 هێرشی زەمینی و هەوڵی داگیركردن هەبوون، هەزار و 300 هێرش بە چەكی قورسی تۆپهاوێژ و تانك هەبوون.
راشیگەیاندوە، 89 هێرش بە درۆن هەبوون و 58 گوند و 3 شاروچكە بۆردوومان كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد 52 رووداوی نیشانشكێنی و ڕێگەنەدان بە هاووڵاتی مەدەنی كە سەردانی زەویەكانیان بكەن روویداوە لەگەڵ ئەوەی 89 هاوڵاتی سڤیل كوژراون و 134 ی دیكە بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد زیاتر لە 700 هاوڵاتی مەدەنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێكانی ڕفێندراون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش



