شاندێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغدان و پەیامی كورد دەگەیەنن بە لایەنە شیعییەكان

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و هەروەها پشك و بەركەوتەكانی كورد لە كابینەی نویی حكومەتی عێراقی، ئەمڕۆ شاندێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی سەردانی بەغدایان كردوو لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان پەیامی كورد دەگەیەنن بەو لایەنانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای یەكێتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نویی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ شاندێكی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان سەردنی بەغدایان كردووە یەكم كۆبوونەوەشیان لەگەڵ ( د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح) سەرۆككۆماری عێراق دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندە هاوبەشەی یەكێتی و پارتی كە لە ژمارەیەك لە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی و یەكێتی پێكهاتوون، ئامانجی سەرەكی لەسەردانەكەیان گەیاندنی پەیامی كورد بە لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بە تایبەت لایەنی شیعەكان بەجۆرێك بەو لایەنانە دەڵێن كە كورد نابێتە بەشێك لە ململانێی نێوان شیعەكان بۆ یەكلاكردنەوەی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران، بەڵكوو كورد پشتگیری ئەو كەسە دەكات كە لایەنە شیعەكان بۆخۆیان دیاری دەكەن.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دیاركردنی سەرۆكی پەرلەمانیش بەهەمان شێوە پەیامی كورد بۆ لایەنە سونییەكان ئەوەیە كە دەستوەردان ناكەن لە دیاركردنی كەسیك بۆ ئەو پۆستە، بۆیە نابێت هەردوو لایەنی شیعەو سونەكانیش دەستوەردان نەكەن لە دیاریكردنی كەسیك بۆ سەرۆككۆمار كە پشكی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستانە و تائیستا( د. بەرهەم ساڵح) تاكە كاندیدی كورد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



