شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

0
736

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی شاندی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەياند: بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانمان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە و هەردولاشمان هاوراین كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەرێوەبچێت.

زیاد جەبار، ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی پێشووی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی تارادەیەك باش ئەنجامدرا بەتایبەت كە هەردولامان هاورابویین كە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵدا و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و نەهێڵین دوابخرێت، بۆئەومەبەستەش درێژەبەكۆبوونەوەكانمان دەدەین و لەم هەفتەیەشتدا بە دیاریكراوی یان دوو شەممە یاخود سێ‌شەممە جارێكی دیكە لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لە كۆبوونەوەكان گەیشتنە بە رێككەوتنێك لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكان لەڕووی شێوازی فرەبازنەیی و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هەروەها كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و ژمارەی ئەندامەكانی ئەو كۆمیسیۆنە، بۆیە هەموو ئەو بابەتانە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە پێویستی بە كۆبوونەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوەش دەبێت.

ئەو ئەندامەی شاندی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتی ئەوەشی خستەڕوو: لەبەرنامەماندا هەیە كە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەریمی كوردستانیش كۆببینەوە و سەردانیان بكەین، چونكە پرسی هەڵبژاردن ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە و گرنگە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانیش قسەی خۆیان هەبێت لەوبارەیەوە و لێكتێگەیشتن بێتە ئاراوە پاشان بڕیار بدەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this