نوێترین زانیاری لەبارەی یەك هەفتەی بەفرو باران بارین لە هەرێمی كوردستان

بەفر لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكرد لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەك شەپۆلێكی بەفروباران بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە كە ڕێژەیەكی باش باران و بەفر دەبارێت و هێندەی دیە ئەگەرەكانی وشەكساڵی لاواز دەكات.
فازیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە هەرێمی كوردستان كەوتووەتە ژێر ناسەقامگیرییەكی ڕەوشی كەشوهەوا كە پێشبینی دەكرێت كاریگەرییەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بە شێوازی نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت، بەفر و بارانیش هەرێمی كوردستان و ناوچەكەمان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای شەپۆلی بارانبارینەكە لە ئەمڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەكات، پاشان لە نیوەڕۆی سبەینێوە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، پاشانیش سەنتەری هەولێر دەگرێتەوە، هاوكات هەمان ئەو شەپۆلە لە سبەینێوە كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین باران باین دەستپیدەكات.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەوە لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما دەستبەنزم بوونەوە دەكەن و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، هاوكات پێبینیش دەكرێت كە كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 18/1/2022، بەردەوام بێت و ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند، بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و بەرزەكان دەبارێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



