پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەوەی دوێنێ پارتی كردی بۆ پەرتكردنی یەكدەنگی كورد بوو

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ پارتی پاشگەز بوویەوە لەو ڕێككەوتنەی كە لەگەڵ یەكێتی كردبووی كە وابڕیاربوو كورد نەبێتە لایەنگر لەنێوان شیعەكاندا، بەڵام دواجار پارتی لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەی كرد، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات ئێمە بۆ دەستخستنی مافەكانی گەلەكەكان لێرەین نەك بەرژەوەندی تایبەتی خۆمان.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە نەدەبوو كورد بكەوێتەوە ئەو هەڵەیەی دوێنێ لە پەرلەمان روویدا، بەتایبەت فراكسیۆنی پارتی كە پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەیانكرد كە بڕیاربوو یەکێتی و پارتی پێكەوە بڕیاربدەن و نەبنە لایەنگری هیچ لایەنێكی شیعی بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان، بەڵام دیاربوو پارتی لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەو كارەیکرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان و بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانداوە كە بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد لە بەغدا دەبین نەك بۆ بەدەستخستنی پلەو پۆست و بەرژەوەندی تایبەتی حزبی، بۆیە ئەوەی دوێنێ پارتی ئەنجامیدا هیچ بەرژەوەندییەكی بۆ گەلی كورد تێدا نابێت جگە لەوەی بەرژەوەندی حزبی و كەسی تێدایە بۆیان ئەمەش دواجار هەنگاو دەنێت بۆ زیاتر پەرتەوازەكردنی دەنگی كورد لە بەغدا.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق، فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی نەكرد ئەوەش بەهۆی ئەوەی كوتلە شیعییەكان نەگەیشتبوونە ڕێككەوتن و یەكێتیش نەیدەویست ببێتە لایەنگری هیچ لایەكیان، بەڵام پارتی بە بێ گوێدانە ئەو بابەتە (شاخەوان عەبدوڵا) ی بۆ پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمان كاندید كرد و بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


