كۆمیسیۆن لەگەڵ حکومەت ڕێككەوتووە كە دەبێت كارمەندانی كۆمیسیۆن سوپاس بكرێن

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، ئێمە لەگەڵ حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمیش واڕێككەوتوین كە ئەو كارمەندانەی كۆمیسیۆن كە لەڕۆژی هەڵبژاردن چاودێری كۆمیسیۆن بوون و كامەندی حكومین دەبێت جگە لە پاداشتی مادی ڕێزو سوپاسێكیان پێبدرێت و حكومەتیش دەبێت پابەندبێت بەو ڕێككەوتنەوە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە هەموو ڕێكارەكانی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكانی دەنگدان تەواو بووە.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ی راگەیاند، وەك لقی سلێمانی كۆمسیۆن هەموو ئەو فۆرمانەی پێویست بوو پڕبكرێتەوە بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕێكارەكانی تەواو بووە و ناردومانەتە بەغدا، لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەی بە كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەدرێت بخرێتە سەر ژمارە حسابی لقی سلێمانی كۆمسیۆن و ئێمەش پارەكە دابەشبكەیـن.
باسیلەوەشكرد، ئێمە لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەروەها حكومەتی هەرێمیش واڕێككەوتوین كە دەبێت سوپاس و ڕێزێك بدرێت بەو كارمەندانەی كۆمیسیۆن كە لەڕۆژی هەڵبژاردنەكان ئەركیان پێسپێردراوە و كارمەندی حكومەتن، ئەوە جگە لەوەی لەڕووی مادیشەوە دەبێت بە بڕی 150 هەزار دینار پاشاداشتیان بكرێت و دەبێت حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت بەو رێككەوتنەوە لەبارەی پێدانی ئەو ڕێز و سوپاسەوە.
بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وتی، ئەو چاودێرانەی كە كارمەندی حكومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەو كارمەندانەی كە دەرچووی بەشی زانكۆ و پەیمانگاكانن و دانەمەزراون بڕی 250 ھەزار دینار وەك پاداشت لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە وەردەگرن و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە لەبەغداوە ئیمەش دەستبەدابەشكردنی دەكەین لەڕێگەی بانقەكانەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


