وەزارەتی دارایی” ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بەردەوام دەبێت”

پارەی عێراقی
SNN
پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (15-1-2022) دەڵێت: “هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە، رێكەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە و تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.”
ڕاشیگەیاند، “ساڵی ڕابردوو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە کردوە و بەپێی ماددەی 10 و 11 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێ حیساب لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشە داهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین، ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن کە بە 12.67 دیار کراوە”.
هاوکات فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕاگەیاند، ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ موچەی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردوو لە تەواوبوندایە و بڕیارە ئەم هەفتەیە (200) ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێم.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



