
پاركى شار له ناوه‌ندى هه‌ولێر له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: رووداو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر شه‌ش بڕیارى نوێى به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌ركرد، بڕیارى جێبه‌جێكردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆشى بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “دوابەدوای بە بەیانی ژمارە (35)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 18ى ئایارى سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپهرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:
یەکەم: را‌گرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دووەم: داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.
سێیەم: داخستنی سەرجەم ته‌كییه و خانەقا و شوێنە ئایینیەکان.
چوارەم: هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەباڵغیەك قەدەغەیە.
پێنجەم: داخستنی سەرجەم پارك و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.
شەشەم: رێگە بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


