
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی خراپی كەشوهەوا و زۆری بەفربارینەوە سێ هاووڵاتی بەمەبەستی چاككردنی بورجی یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی چووبوونە شاخی شنروێ نەیانتوانیوە بگەرێنەوە و ژیانیان كەوتووەتە مەترسییەوە بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی فرۆكەوانی سلێمانییەوە هەرسێ هاووڵاتیەكە رزگار كران.
فەرحان حەمەخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دیوانی پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەوا و هاوكات دروستبوونی بەستەڵەك لەسەر ڕێگاسەرەكییەكان و بارینی ڕێژەیەكی زۆر لە بەفر، سێ هاووڵاتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی ڕۆشتنیان بۆسەر شاخی شنروێ گیردەخۆن و ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان بۆیە بەناچاری پەیوەندی بە تیمی فڕۆكەوانی سلێمانییەوە كرا بۆ ڕزگاركردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو سێ هاووڵاتیە بە مەبەستی كاركردن و چاككردنەوەی لە بورجی یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن ڕۆشتبوونە سەر شاخی شنروێ، بەڵام دوای گەیشتنی تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی تواندرا ئەو هاووڵاتیانە ڕزگار بكرێن.
ئەو بەرپرسەی پاریزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: هاووڵاتتیەكان ناویان (ناسیح بارام) (غوڵام شەوكەت) هەردوكیان پاسەوانی بورجەكە بوون هاوكات ئەویدكەشیان ناوی ( عەلی ئەحمەد) وەستای بورجەكە بووە هەرسێ هاووڵاتیەكەش دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



