
ئەنتۆنی بلینکن
SNN
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ھێشتا دەرفەتی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ماوە، بەتايبەت دوای دانوستانەکانی ڤيەنا.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی روسيا لە ژنێف، باسمان لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بوژاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردووە و سەرەڕای نیگەرانییەکان بۆ لە دەستچوونی دەرفەتی بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بە تایبەت دوای بەرەو پێشچوون لە رەوتی دانوستانەکانی ڤییەننا.
رۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە بەرەو پێشچوون لە دانوستانەکانی ڤییەننا لە نێوان وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی کردەوە و رایگەیاند: ئێستا کاتێکی گوونجاو نیە بۆ کۆتاییھێنان بە دانوستان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



