
SNN
کۆشکی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا نیگەرانە لە پێشێلکارییەکانی سعوودیە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ، بەڵام لە ئێستادا پرسی وەستاندنی فرۆشی چەک بە سعوودیە لە پلانیاندا نییە.
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی “ئایا ئەمریکا نیازی هەیە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رابگرێت؟” رایگەیاند: “لە ئێستادا ئەم بابەتە لە بەرنامەماندا نییە، لەگەڵ سعوودیە پەیوەندییەکی چەندین ساڵەمان هەیە. نیگەرانییەکانی خۆمان لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵێک بابەتی دیکەدا بە سعوودیە راگەیاندووە. لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشەوە پەیوەندی ئەمنیمان لەگەڵ سعوودیە هەیە”.
دەربارەی هێرشەکەی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی کە سعوودیە رابەرایەتییان دەکات، بۆ سەر شاری حودەیدەی رۆژئاوای یەمەن کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تیایدا بوونە قوربانی، ساکی رایگەیاند: “هەر رووداوێک ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی بێگوناه، رووداوێکی تراجیدییە. ئێمە بەرامبەر بەم بابەتە هەستیارین”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


