
فرۆکەخانەی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفربارینەی رووی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردوو هاوكات پلەكانی گەرماش بۆ ژێر پلەی سفر دابەزین، بووە هۆی دروستبوونی گرفت لەبەردەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولیرو بەهۆیەوە چەند گەشتێك راگیران، بەڵام ئەمڕۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپیكردەوە.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو كەشوهەوا ناجێگیرەی كە ِووی لە سلیمانی كرد و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما زۆر دابەزین و رێژەیەكی زۆ بەفرباری، نەتواندرا لەكاتی خۆیدا گەشتی هەندێك لە فڕۆكەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ژمارەیەك گەشت ڕاگیران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی بوونەتەوە و سەرجەم گەشتەكان بە ڕۆشتن و هاتن دەستیان پێكردووەتەوە، هاوكات تەنها دوێنێ چەند كاتژمێرێك گەشتەكان بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە و وەستاون و ئەمڕۆ دەست بەگەشتەكان كراوەتەوە.
وتەكانی بەریوەبەری فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلیمانی لەكاتێكدایە كە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ڕووی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كرد بووە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەوهۆیەشەوە ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروستكرد و دواتر پشووی فەرمی لەزۆربەی شاروچارۆچكەكان ڕاگەیەندرا.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
30 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
30 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



