ئاراس محەمەد ئاغا: رێککەوتنەکەی نێوان پارتی و سەدر و سوننە هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدا نییە

ئاراس محەمەد ئاغا
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “رێککەوتنەکەی نێوان پارتی و سەدر و سوننە هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدا نییە، نە باسی پێشمەرگە کراوە نە جێگە ناکۆکەکان نە باسی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی تێدا کراوە”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: “بۆمان دەرکەوت کە پارتی لە رابردوو و لە ئێستاشدا دروشمی نەتەوەیی بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی بەکاردەهێنن، ئەگەرنا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هیچی بۆ کورد تێدا نییە بەڵکو دەبێتەهۆی تێکدانی یەکوتاری کورد”.
هاوکات سەبارەت بە پشتیوانی پارتی بۆ لایەنێکی شیعە، وتی: “پارتی خۆی خستەنێو کێشەیەکی گەورەی نێو ماڵی شیعە، دواتریش دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوە بگرێتە ئەستۆ و بەرپرسیارێتی ئەو مەترسیانەش بگرێتەئەستۆ کە رووبەڕووی هەرێم و ناوچەکە دەبێتەوە”.
دەشڵێت: “ئێمە هەمیشە وتوومانە کە هەرکات پارتی دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێت شوێن بەرژەوەندی خۆی دەکەوێت، لە ئێستاشدا کە تاکلایەنە بڕیاریداوە لەبارەی چارەنووسی میلەتێک و حزبەکە خۆی بەسەر لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا زاڵ دەکات”.
ئاراس محەمەد ئاغا سەبارەت بە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە هۆشیار زێبارییە وتی: “ئەو لایەنە شیعەیەی کە دروشمی چاکسازی هەڵگرتووە و لە رابردووشدا لە پەرلەمانی عێراق متمانەی لە هۆشیار زێباری سەندەوە لەسەر کەیسی گەندەڵی، ئێستا چۆن دەنگی پێدەدات؟ ئەمە ئەوەیە کە کوردەواری دەڵێت “بانێکە و دوو هەوا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


