
SNN
بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای تەڵەبات لە سلێمانی لە روونکردنەوەیەکیدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کردووە، دەنگۆیەک لەبارەی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیایکە لەلایەن چەند کەسێکی حزبی و ئەمنییەوە رەتدەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا کۆمپانیاکە رایگەیاندووە: “ئێمە وەک کۆمپانیای تەڵەبات لە سلێمانی رایدەگەیەنین لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە سۆشیال میدیا تایبەت بە کۆمپانیایکەمان کەوا ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و ئەمنی سلێمانی هاتوونەتە سەر کۆمپانیاکەمان و هەڕەشەیان لێکردووین، داوایان کردووە مانگانە لەو پارەیەی کۆمپانیا دەستی دەکەوێت شەریکیان بکەین ئەگەرنا کێشەمان بۆ دروست دەکەن. دەمانەوێت رایبگەیەنین ئەم بابەتە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە.
بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمپانیاکە وتوشیەتی: بە پێچەوانەوە برایانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی هاوکارمان بوون و کاری خۆیان جێبەجێ کردووە و ئێمە رێکاری یاساییمان گرتووەبەرە دژی ئەو لایەنانەی کە ئەم هەواڵە ناڕاستەی بڵاوکردووەتەوە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



