هەرێم کەمال ئاغا ” پارتی بووە هۆی شکاندنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد”

ههرێم كهمال ئاغا، سهرۆكى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ئەوەی هەموان لەسەری رێککەوتن ئەوەبوو کورد بە یەک دەنگ برواتە بەغدا و هەموو لایەنەکان پێکەوەبن، بەڵام پارتی بەتەنیا رێککەوتنی کرد و پارتی بووەتە هۆی شکاندنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، لەگەڵ ئەوەشدا بووەهۆی دروستکردنی کێشە لە نێو ماڵی شیعەدا، وە گومانی تێدا نییە ئەم هەڵوێستەی پارتی رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەنێو ماڵی کورد لە داهاتوودا.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: چۆن خەڵکی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا باجەکەیانداو لە %50ی خاکی کوردستانیان لەدەستدا، کە پارتی سەبەب بوو، ئەمڕۆش هەر پارتی سەبی دولەتبوونی ماڵی شیعە لە ئێستادا هەر هۆکاری پارتییە، ئەگەر سیاسەتی تەوافوق نەبێت ئەوا لە داهاتوودا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مەسەلەی داخوازییەکانی ئێمەی کورد دەبێت، چونکە رێژەی شیعە زۆرترینە دواتر ئەگەر یەک بگرنەوە ئەوا کورد پەراوێز دەخرێت.
وتیشی” ئێمە وەک یەکێتی لەگەڵ پارتی وا رێکەوتین کە بەشێک نەبین لە کێشەکانی شیعە بەیەکەوە سەردانی هەموو لایەنەکانیشمان کردووە، بەڵام لە دواین رۆژدا پارتی رۆشتە لای شیعە و تەوقەی لەگەڵدا کردن و هەموو شتێکی تێکدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


