لە سەرەتای ساڵەوە 84 کۆچبەری هەرێم و عێراق لە تورکیا دەستگیرکراون

دیمەنی کۆچبەرەکان کە ئەمڕۆ دەستگیرکراون
SNN
بەگوێرەی فیدراسیۆنی پەنابەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا دەستگیرکراون کە بە نیازبوون خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەران، سەرەڕای سەختی کەش و هەواو شەپۆلی بەفربارین لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی تورکیا زۆرترین کۆچبەر لەسەرەتایی ساڵی نوێوە هەوڵی پەڕینەوەیانداوە بۆ ئەوروپا لەتورکیاوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، تەنها لەماوەی 22 ڕۆژی ساڵی نوێدا 5 هەزارو 38 پەنابەر دەستگیرکراون کە لەو ژمارەیە 84 پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن.
هەروەها لە ماوەی 13 ڕۆژی ساڵی نوێشدا 232 قاچاخچی دەسفگیرکراونز
هەروەها لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە هەریەک لەناوچەکانی بۆدروم و داتچاو مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا 355 کۆچبەر دەستگیرکراون و بەشێکیشیان ڕزگارکراون دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ سنورە دەریاییەکانی تورکیا.
لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیریش لەرێکەوتی 21 مانگ، 21 کۆچبەر لەناو بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەنیوانیشیاندا ژن و منداڵ هەبوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


