هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران نزیک دەبێتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران نزیک دەبنەوە، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریاش، داوا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات، توندڕەوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنێتەوە.
پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ شانە نووستووەکانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، بەردەوامن و پێدەنێنە ڕۆژی شەشەمەوە، بە پێی زانیارییەکان پێکدادانەکان چڕ بوونەتەوە و ھەسەدە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەکە نزیک بووەتەوە، بە تایبەت کە شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی ھەسەدە چوونە ناو گرتووخانەی غوێران و دەستیان بەسەر یەکێک لە بیناکاندا گرت، لە ھەمان کاتدا نزیکەی 300 تیرۆریستی داعش خۆیان ڕادەستی ھەسەدە کرد.
تیرۆریستانی داعش لە ناو گرتووخانەی غوێران 700 منداڵی خۆیان، وەک قەڵغان بۆ ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی ھەسەدە بەکاردەھێنن، کە تا ئێستا لانیکەم 180 تیرۆریستی داعش بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە کوژراو، هەروەها ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە پەیامێکدا داوای لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، توندڕەوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



