لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

0
1125

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە ئەنجامی دەستپێکردنی شەپۆلێكی بەفروباران كە سەرچاوەكەی لە دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران هەرێمی كوردستان و سنوری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و سبەی پینج شەممەش كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر كە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاست و دەریایی ڕەشە بۆ سەرناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بەزۆری سنوری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەجۆرێك كە سەرەتا بە باران بارین دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەمان ئەو شەپۆلە لە ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارین دەستپێدەكات، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش بەتایبەت لە شاخی شنروێ‌ و ناوچەی هەورامان و سنوری قەزای پێنجوێن شەپۆلێكی دیمەی بەفربارین دەستپێدەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە ڕۆژی پێنج شەممە پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و قەزا و ناحییەكانی دەوربەریان بە تێكەڵی بەفروباران بباڕێت.

هاتنی ئەو شەپۆلە بەفروبارانە لەكاتێكدایەكە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی فەربارین زۆربەی ناوشەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لەزۆربەی شارەكانی هەرێم ئاستەنگی هاتووچۆ بۆهاووڵاتیان دروست بوو هاوكات پلەكانی گەرماش لەهەندێك ناوچە بۆ 16 پلە بۆژێر سفر دابەزین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this