
رێکخراوی داعش
SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: بەشێک لەو چەکدارانەی داعش کە لە زیندانی غوێران لە حەسەکە هەڵاتوون، بەرەو عێراق هاتوون.’
عەبدولخالق تەڵعەت لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە: “هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر عێراق، بە تایبەت زانیارییەکان وا دەریدەخەن زۆربەی ئەو چەکدارانەی داعش لە زیندانیەکەی شاری حەسەکە و ئەنجامدەرانی هێرشەکە ڕایانکردووە بۆ عێراق.
عەبدولخالق تەڵعەت وتی” ئەم ڕووداوانەی دوایی کە ڕوویدا چ لە حەسەکە یاخود پەلامارەکانی تری داعش، بێگومان کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر عێراق بە تایبەت زانیارییەکان کە وای دەردەخەن زۆربەی ئەوانەی ڕایانکردووە لە بەندیخانە بەرەو عێراق هاتوون لەبەر ئەوەی عێراق زیاتر شوێنێکە ئەو تیرۆریستانە دەتوانن شوێنی خۆیان بکەنەوە. ”
زیندانیکراوانی داعش بەپێی هێرشێکی پیلان بۆ داڕێژراو بە کۆمەڵ لە زیندانی غوێران هەڵاتن، لە ئێستادا ئەو تیرۆرستانەی داعش لە ناو گرتووخانەی غوێران 700 منداڵی خۆیان، وەک قەڵغان بۆ ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی ھەسەدە بەکاردەھێنن.
هەسەدەش لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی زیندانەکەدایە، کە تا ئێستا لانیکەم 180 تیرۆریستی داعش بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە کوژراون.
هەروەها ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە پەیامێکدا داوای لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، زیندانیکراوە بیانییەکانی ناو داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


