
بەلەمی کۆچبەران
SNN
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕۆژانی 27 و 29ی ئەم مانگە تەرمی نۆ کۆچبەری دیکەی کورد کە لە دەریای ئیجە خنکاون دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان کە لە هەشت ئافرەت و پیاوێک پێکهاتوون.
شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاکە لە یۆنان رايگەياند: وابڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانییەکان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و لەئێوارەی 29ی کانونی دووەمی 2022 بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
وتیشی، تەرمی پێنج قوربانی تر لە گەشتی دووەمدا بەڕێدەکرێن و ئێوارەی 1ی شوبات دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هاوکات ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند: ئەو نۆ کۆچبەرە کە سەرجەمیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن و هەشت کۆچبەریان لە ڕەگەزی مێ و یەک کۆچبەریش لە ڕەگەزی نێر لە دەرئەنجامی ژێر ئاوکەوتنی یەختێک لە ڕێکەوتی 23ی کانونی یەکەمی 2021 لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیثیرای یۆنان گیانیان لەدەستداوە و 57 کۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەکە بوون.
سەرۆکی دەزگای لوتکە وتیشی، لەلایەن دەزگای لوتکە لەساتی ڕووداوەکەدا فایلی تایبەت بۆ قوربانیان ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئاری جەلال وتیشی، تێچووی گەڕانەوەی تەرمەکان لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


