چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان راگەیاند

0
1129

SNN

لە نوێترین ڕاگەیەنراوی هەماهەنگی شیعەكاندا (26-1-2022) هاتووە، بە توندی ڕێبازی لاوازكردنی پێكهاتەیەكیان لەسەر حسابی پێكهاتەیەكی تر ڕەتكردووەتەوە و دەڵێن، شەوی ڕابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، عەسائیب، حەكیم و عەبادی) كۆبوونەتەوە و تاوتوێی دواین پێشهات و هەڵوێست و كاردانەوەكانیان كردووە.

جەختیكردووەتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر “بەشداریكردن لە ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو نەك دورخستنەوە كە گەلەكەمانی فەوتاند لە سەردەمی گۆڕبەگۆڕدا، هەروەها سورن لەسەر دوورخستنەوەی وڵات لە قەیران و كێشەی زیاتر بە تایبەت دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانێك كە بتوانێت قۆناغەكە بگوزەرێنێت و حكومەتێك بەپێی ڕێككەوتنەكان بنیاد بنێت”.

“هێشتا ئومێدمان هەیە هاوبەشەكانمان وەڵامی پڕۆژەكەمان بدەنەوە ئەگەر وڵات بەرەو مەترسی و ئاڵنگاری زیاتر دەڕوات.”

هۆشدارییان داوە لەوەی بەردەوامی ڕێبازی دوورخستنەوە پاڵنانە بەو لایەن و پێكهاتانەی كە زۆربەی دەنگی خەڵكیان بەدەستهێناوە بەرەو ئۆپۆزسیۆنی یاخود بایكۆتی پرۆسەی سیاسی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this