ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: ئەگەر یاسا جێبەجێبكرێت نابێت هۆشیار زێباری ببێتە كاندید

0
1125

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو كەسەی كە دەبێتە كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەبێت خاوەن ناوبانگێكی باش بێت، هەروەها گەواهی بۆ بدرێت كە دەستپاكە و ئاكاری رێكە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە، بەڵام ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر ئەو لیژنەیەی وردەكاری بۆ سیڤی كاندیدەكان دەكات و وەك خۆی یاسا جیبەجیبكات، نابیت هۆشیاری زێباری بكرێتە كاندیدی سەرۆككۆمار.

 

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەمەرجە سەرەكییەكانی هەر كەسیك كە خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئەوەیە كە تێوەنەگلابێت لە هیچ دۆسیەیەكی گەندەڵی، بەڵام لەسەر بنەمای ئەنجامدانی گەندەڵی و تیوەگلانی لەچەند دۆسیەیەكی گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراق متمانە لەهۆشیار زریباری سەندرایەوە ئەوەش بەلگەیەكی سەلمێنداروە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە كە ئەو لیژنەیەی كە وردەكاری لە مەرجەكانی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن و سەیری سییڤییەكانیان دەكرێت، ئەو مەرجە بەگرنگی سەیر بكەن كە ئەو كەسانەی خۆیان پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار ئایا لە دۆسیەی گەندەڵی تیوەنەگلاون.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یاسا وەك خۆی جیبەجێبكرێت، ئەوا كاندیكردنی ( هۆشیار زێباری) لەڕووی دەستورییەوە كێشەی بۆ دروستدەبێت و نابێت ببێتە كاندیدی سەرۆككۆمار،  چونكە لە پەرلەمانی عێراق بەئاشكرا بەرمەبنای تێوەگلانی بە دۆسیەی گەندەڵی متمانەی لێسەندراوەتەوە.

 

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە بڕگەی سێیەمی ماددەی 68ی دەستوری عێراقیدا هاتووە، كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار پێویستە خاوەن ناوبانگێكی باش بێت، هەروەها گەواهی بۆ بدرێت كە دەستپاكە و ئاكاری رێكە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە، هاوكات لە بڕگەی چواری مادەی 68 ی دەستوی عیراقیش ئەوە هاتووە كە نابیت كاندیدی سەرۆككۆمار بە تاوانێكی ئابڕوبەرانە حوكم درابێت.  

 

بۆیە بە گویرەی ئەو مادە دەستورییە کاندیدکردنی( هۆشیار زریبیاری) لەلایەن پارتییەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار پێچەوانەی دەستوری عێراقە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this